لوکاکۆ سوپاسی دێلانی یاریزانی هەڵبژاردەی دانیمارک دەکات
یاریگا–
لە یاری ئەمڕۆی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی دانیمارک و بەلجیکا لەسەر داوای رومێلۆ لوکاکۆ هێرشبەری بەلجیکی لە خولەکی 10 وەکو رێزلێنانێک بەرامبەر کریستیان ئێریکسن ناوەڕاستکاری دانیمارکی کە لە یاری رابردووی هەڵبژاردەکەی تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بۆ ماوەی یەک خولەک یارییەکە وەستێندرا.
لە کاتی وەستانی یارییەکە هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی بەلجیکا لەو کاتە دێلانی یاریزانی دانیمارکی لە ئەمبێز کرد و سوپاسی ئەو هەڵوێستەی کرد، کاتێک هاوڕێیەکەی لە یانەی ئینتەر میلان بەهۆی جەڵتەی دڵ بەر زەوی کرد، داوای لە هاوڕێیەکانی کرد بە پەردەیەک هاوڕێکەی کە بەر زەوی کەتبوو دەورە بدەن، بۆ ئەوەی ئەو دیمەنانە نەبنە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی بینەرانی یارییەکە.
ئێریکسن دوای ئەوەی لە یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر فینلەندا تووشی جەڵتەی دڵ بوو، پزیشکەکان پاش ئەنجامدانی چەندین پشکنین گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە نەشتەرگەری بۆ بکەن و ئامێرێک بۆ رێکخستنەوەی لێدانی دڵی دابنرێت.