یاریگا–
دواجار بەرپرسانی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی لەگەڵ پاولۆ فۆنسێکا راهێنەری پۆرتوگاڵی پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان نەگەیشتنە رێکەوتن و بەم هۆیەوە ئەو یانەیە لە هەوڵی دەست نیشانکردنی گێنارۆ گاتوزۆ راهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلیە.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە کە یانە لەندەنیەکە نزیکبوو راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکە وەکو راهێنەری داهاتووی یانەکەی دەست نیشان بکات، بەڵام دواجار هەردوولا لەسەر چەند ووردەکاریەک نەگەیشتنە رێکەوتن، بۆیە ئەو یانەیە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدایە جێنارۆ گاتوزۆ راهێنەری پێشووی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا بۆ ئەم پۆستە دەست نیشان بکات و چاوەڕێش دەکرێت هەفتەکانی داهاتوو هەردوولا گفتوگۆکانیان دەست پێ بکەن.
گاتوز نزیکەی چوار هەفتە لەمەوبەر وەکو راهێنەری یانەی فیۆرێنتینای وڵاتەکەی دەست نیشانکرا، بەڵام بەهۆی چەند کێشەیەک و لەسەر داوای هەردوو گرێبەستەکە هەڵوەشێندرایەوە.