خوله‌کانی دیکە

یەکەم پەیامی فەرمی لە ئێریکسنەوە

یاریگا-کریستیان ئێریکسن ئەمڕۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند بارودۆخی باشە.

ناودارترین یاریزانی ئەم هەفتەیەی جیهان لە مردن گەڕایەوە و هێشتا لە نەخۆشخانەیە بەڵام بارودۆخی باشە و لەنەخۆشخانە بە هاوڕێکانی وتووە پێم وابێت ئێوە بارودۆختان لە من خراپترە، هەروەها وتوویەتی کە دەیەوێت بزانێت چی بەسەرهاتووە و بۆ تووشی ئەو بارە بووە. جگە لەوە سوپاسی خێزان و هاوڕێ و هاوتیم و هەمووانی کردووە بۆ سەرجەم هەواڵ پرسین و هەڵوێست و پاڵپشتییان.

پزیشکی دانیمارک مارتن بۆیسن پێشتر رایگەیاندبوو کەوا ئێریکسن بۆ ماوەیەکی کورت دڵی لەکار وەستابوو بەڵام لەگەڵ یەکەم ژیانەوەی سی پی ئاڕ لە مردن گەڕاوەتەوە. پزیشکەکە دەشڵێت تا  ئێستا نازانرێت بۆچی ئێریکسن وای بەسەرهاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button