ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

” پێرێز بە توڕەیی پێگووتم تۆ هۆکاری پێکانەکەی هازاردی ”

یاریگا
توماس مونیێ، بەرگریکاری بەلجیکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بۆ جاری یەکەم گفتوگۆی نێوان خۆی و فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید ئاشکرا دەکات و دەڵێت زۆر بە توڕەیی قسەی لەگەڵ کردم.

بەرگریکارەکەی شازادەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ RTBF sport گووتی ” دوای یارییەکەمان بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لە دەرەوەی سەرۆکی ئەو یانەیەم بینی و پێمگووت زۆر دڵخۆشم بە بینینت، بەڵام ئەو بە توڕەیی پێگووتم بە بینینی من دڵخۆشی، تۆ هۆکاری پێکانەکەی هازاردی، تۆ واتکرد ئەو ئێستا هەست بە نیگەرانی بکات، دواتر منیش بە تورەیی وەڵامم دایەوە و گوتم ئەمە تۆپی پێیە و هەموو شتێک چاوەڕوانکراوە ”.

لەو کاتەوەی کە توماس مونیێ بووە هکاری ئەوەی کە ئێدین هازاردی هاونیشتیمانی تووشی پێکان بێت، ئەو یاریزانە لەو کاتەوە بە تەواوەتی چاک نەبووەتەوە بەشداری هەرە زۆری یارییەکانی یانەکەی نەکردووە.

Back to top button