ئه‌وروپائینگڵته‌را

تۆتنهام نرخی هاری كەینی دیاریكردووە

یاریگا- 

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی نرخی هێرشبەری یانەكەی هاری كەینی دەسنیشانكرد لە گواستنەوەكانی هاوینەدا.

پێشتر كەین داوای ڕۆشتنی كرد لە تۆتنهام ، بۆ تاقیكردنەوەی ئەزمونێكی دیكە لە ژیانیدا بۆ بەدەستهێنانی نازناوێك.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ” ئێكسپرێس ” دانیێل لیڤی سەدۆكی تۆتنهام نرخی هاری كەینی بە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستنیشانكردووە و ئامادە نیە بە كەمتر لەو نرخە دەستبەرداری ببێت.

گرێبەستەكەی كەین لەگ تۆتنهام سێ ساڵی دیكەی ماوە و ڕۆشتنی لە یانەكە بۆ ئەو یانەیە دەیگوازێتەوە زۆر سەخت دەبێت.

شایەنی باسە سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن مانچێستەر سیتی دەیەوێت بۆ شوێنگرتنەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بیگوازێتەوە ڕیزەكانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button