ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیافه‌ره‌نسا

پاریس سانجێرمان ئامانجێکی دیکەی بارسێلۆنای دەوێت

یاریگا
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەگەڵ ڤیناڵدۆم ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی هۆڵەندا گەیشتونەتە رێکەوتن و دەیانەوێت لە نزیکترین کاتدا جیانلویجی دونارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵیش بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ماڵپەری فوت مێرکاتۆی ئیتاڵی باس لەوە دەکات، کارگێری یانە فەرەنسیەکە پاش ئەوەی توانی لەگەڵ ئامانجەکەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بگاتە رێکەوتن، چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا بە فەرمی هەواڵی گواستنەوەی بڵاوبکاتەوە، ئەمجارەیان دەیەوێت ئامانجێکی دیکەی یانە کەتەلۆنیەکە بگوازێتەوە، ئەویش گۆڵپارێزەکەی پێشووی یانەی ئەیسی میلانە.

دۆناروما گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی هاتووە و وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەیەکی دیکە دەکات، بۆیە بارسێلۆنا دەیەوێت ئەو یاریزانە بێ بەرامبەر بگوازیتەوە، بەڵام پاریس سانجێرمان بۆ ئەم یاریزانەش هاتووەتە سەرهێڵ و دەیەوێت ئەو یاریزانەش لە بلاوگرانا برفێنێت.

Back to top button