ئهوروپا
ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید دەكەوێتە بەر لێشاوی ڕەخنە گرتن
یاریگا-
ئەستێرەیەكی ڕیاڵ مەدرید دەكەوێتە بەر لێشاوی ڕەخنە گرتن و گاڵتە پێكردنی هاندەران.
ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ڕیكلامێكی زنجیرە ڕێستۆرانتەكانی ماكدۆنالد لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا دەركەوت و وێنەیەكی هازارد بە زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو بوویەوە.
هازارد نایشارێتەوە كە حەزی لە خواردنە بە تایبەت هەمبەرگر و شیرینیەكان پێشتر لە لێدوانێكیدا ووتی: هەوڵ دەدەم زۆر نەخۆم ، هەول دەدەم نەچمە دوكان بۆ كڕین و خواردنی كێك ، بەلام ئەوە شتێكی ئاسان نیە.
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرایكرد ئەو وێنەیەی هازارد لە زۆربەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بڵاو بووەتەوە و یاریزانەكەش ڕووبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆر بووەتەوە.