ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

کۆنتی بە هیچ شێوەیەک ئامادەنیە ببێتە راهێنەری تۆتێنهام

Yariga App

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا پاشگەزبووەتەوە و ئامادەنیە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی وەرگرێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت زانیاری دەستکەوتووە، راهێنەرەکەی پێشووی نێرازۆری دوێنێ لەناکاو بریاریداوە داواکەی یانە لەندەنیەکەی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان رەتبکاتەوە و لەو کاتەوەش ئەو یانەیە لە هەوڵی رازی کردنیدایە، بەڵام ناوبراو خۆی یەکلایی کردووەتەوە و ئامادەنیە بچێتە لەندەن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئاشکراشی کردووە کە کارگێری تۆتێنهام لە پێناو رازی کردنی کۆنتی، دەیەوێت پاراتیچی بەرێوەبەری وەرزشی پێشووی یۆڤێنتۆس کە پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە وەکو بەرێوەبەری وەرزشی یانەکەیان دەست نیشانی بکەن، بەڵام ئەو راهێنەرە سوورە لەسەر بریارەکەی و پاشگەز نابێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button