ئیتاڵیا

ئەنجامی کۆبوونەوەکەی کۆنتی و ناپۆلی

یاریگا-ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتی لەگەڵ سەرانی یانەی ناپۆلی کۆبووەتەوە تاوەکو جێگەی رودی گارسیای راهێنەر بگرێتەوە بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

هەرچەندە ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی ناپۆلی بەڵێنی بە رودی گارسیا دابوو هەلێکی دیکەی پێبدات، بەڵام ئەمە نەبووە رێگر لەوەی ئەمڕۆ سەرۆکەکە و بەرپرسانی ناپۆلی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ناودار کۆببنەوە.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەردوولا گفتوگۆیەکی دوورودرێژیان کردووە بەڵام نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و لە کۆتاییدا کۆنتی پێ راگەیاندوون پۆستەکە وەرناگرێت و چاوەڕێی دەرفەتێکی دیکە دەکات.

هاوکات فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت، کۆنتی داوای گرێبەستێکی سێ ساڵی کردووە بە  مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یۆرۆ و ئەمەش رەتکراوەتەوە.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا لە راهێنەرایەتی تۆتنهام هۆتسپێرز دوورخرایەوە پاش کێشەکانی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە و هەروەها ئەنجامە ناجێگیرەکانی سپێرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button