ئه‌وروپائەفریقا

هالاند باس لە داهاتووی دەکات

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری مێژوویی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا رەتیدەکاتەوە بیر لە جێهێشتنی یانەکەی بکاتەوە و دەشڵێت دەیەوێت کاری گەورەتر لەگەڵ یانەکەی بکات.

گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ NENT سەبارەت بە دەنگۆی جیابونەوەی لە یانەکەی گووتی ” من لەگەڵ یانەکەم زۆر دڵخۆشم و خەونی گەورەم لەگەڵ ئەو یانەیە هەیە، راستە لە ماوەی رابردوو چەندین یانە گرنگیان پێدام، بەڵام من هیچ کاتێک گوێ بەم شتانە نادەم، ئەوەی بۆ من گرنگ ژمارەی گۆڵەکان و دەستکەوتەکانە ”.

ئەم وەرزە پێش کۆتایی هاتنی ئێرلینگ هالاند لەلایەن بەرێوەبەری کارەکانی و هەروەها باوکیەوە گفتوگۆ لەگەڵ چەند یانەیەک کرا، بەمەبەستی رێگە خۆشکرن بۆ گواستنەوەی، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button