ئینگڵته‌را

گاری نیڤڵ بۆ یونایتد: رۆناڵدۆ بەشێکە لە رابردوو

یاریگا-گاری نیڤڵ ئەستێرەی پێشووی مانچێستەریونایتد داوا لە یانەکەی دەکات هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ نەدەن.

نیڤڵ کە ئێستا وەک شیکەرەوەی وەرزشیی کاردەکات وەڵامی پرسیاری هاندەرێکی دایەوە کە لە تویتەر پرسی بووی ئایا مانچێستەر هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی رۆناڵدۆ بدات؟ ئەویش لە وەڵامدا نوسیوییەتی “خۆشمدەوێت بەڵام وا باشترە یادەوەری لە رابردوودا بمێنێتەوە”.

نیڤڵ لە لێدوانێکی دیکەشدا دەڵێت یونایتد بۆ ئەوەی ناسناو بەدەستبهێنێت پێویستە هەریەک لە هاری کەین و سانچۆ و ڤاران بگوازێتەوە ریزەکانی لە هاوینی ئەمساڵدا، وە یاخود گریلیش لەجێگەی سانچۆ.

رۆناڵدۆ ماوەی شەش وەرز لە یونایتد یاریکرد و تێیدا ٧ ناسناوی بەدەستهێنا لە نێویاندا سێ ناسناوی خول و چامپیۆنزلیگێک.

بابەتی زیاتر

Back to top button