ئاسیائه‌وروپائیسپانیا

” چاڤی ئامانجی یەکەمی یانەی بارسێلۆنا نیە ”

یاریگا
سەرەڕای ئەوەی کە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی بەهێز هەبوو کە چاڤی هێرناندێز راهێنەری کەتەلۆنی یانەی سەدی قەتەری پاڵێوراوێکی بەهێز بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا، بەڵام Tv3 ئیسپانی ئەم دەنگۆیە رەتدەکاتەوە.

چاڤی لیمۆس لە کەناڵی TV3 ئیسپانی زانیاری نوێ دەستکەتووە کە باس لەوە دەکات، خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا ئامانجی یەکەمی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەی، راهێنەرەکەی یانەی سەدی قەتەری نیە، بەڵام لە هەمان کاتدا زۆرینە ئەندامانی دەستەی کارگێری یانەکە لەسەر ئەو کۆکن کە باشترین بژاردە بۆ شوێنگرەوەی کومان، چاڤی هێرناندێزە.

چاڤی هەفتەکانی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە لەگەڵ یانەکەی نوێکردووەتەوە، بەڵام یەکێک لە مەرجەکانی ئەوەیە هەر کاتێک بارسێلۆنا داوای راهێنەرایەتی لێ بکات، دەتوانێت گرێبەستەکەی هەڵوەشێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button