ئه‌وروپائەفریقائیتاڵیا

حەکیمی کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا

یاریگا
ئەشرەف حەکیمی، بەرگریکاری مەغریبی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کۆتایی بەهەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە جیابونەوەی لە یانەکەی دەکەن.

بەرگریکارە مەغریبیەکەی نێرازۆری، دوای کۆتا یاری ئەم وەرزەی یانەکەی بەرامبەر ئۆدینیزی کە توانیان بە ئەنجامی 5-1 بردنەوە بەدەست بێنن، بە ئەنجامدانی چەند دیمەنێک لەپێش چاوی کامێراکان و ئاماژە کردن بە لۆگۆی یانەکەی و مانەوەی لە یانەکەی، هەموو ئەو دەنگۆیانەی کۆتایی پێ هێنا کە باس لەوە دەکەن یانەکەی بەهۆی کێشە داراییەکان هاوینی داهاتوو دەستبەرداری دەبێت.

حەکیمی دوو وەرزی نایابی بەشێوەی خواستن لەگەڵ بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بەڕێکرد و دواتر گەڕایەوە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەڵام کارگێری ئەو یانەنە بریاریدا هاوینی رابردوو بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت و ئەویش پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button