ئیسپانیاگرنگترین

ئەتڵەتیکۆ مەدرید بووە پاڵەوانی خولی ئیسپانی

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیدا توانی ناسناوەکە بەدەست بهێنێت.

دوای وەرزێکی درێژ و رکابەرییەکی بەهێز سەرەنجام ئەتلەتی بۆ ١١هەمین جار لە مێژوویدا بووە پاڵەوان بە سەرکردایەتی لویس سوارێز.

یانەکەی پایتەخت لە کۆتا هەفتەدا پێویستی بە بردنەوە بوو بۆ گەیشتن بە خەونی بەرزکردنەوەی جامەکە بەڵام دوور لە چاوەڕوانییەکان ڤایادۆلید توانی گۆڵێک تۆماربکات و  ترس بخاتە دڵی یاریزانانی تیمی بەرامبەر. لە نیوەی دووهەمدا تیمەکەی دیێگۆ سیمیۆنی بە دوو گۆڵی ئەنخل کۆرییا و لویس سوارێز شکستییان بە ڤایادۆلید هێنا و بێ گرنگیدان بە ئەنجامی یارییەکەی ریاڵ مەدرید ناسناوەکەیان بەدەستهێنا.

ئەتڵەتیکۆ لە وەرزی ٢٠٠٤-٢٠٠٥ ـەوە تاکە یانەیە لە دەرەوەی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا بتوانێت ناسناوی خولەکە بباتەوە. پێشتریش لە وەرزی ٢٠١٣-٢٠١٤ ببوونە پاڵەوان.

بابەتی زیاتر

Back to top button