ئه‌وروپائیسپانیا

زێدان باس لە هەواڵی ڕۆشتنی دەكات لە ڕیاڵ مەدرید

یاریگا- 

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە دەنگۆكانی ڕۆشتنی دەكات لە ڕاهێنەرەیەتیكردنی یانەكەی.

ڕیاڵ مەدرید توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئەتلەتیك بلباو بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37 و پێش كۆتایی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای یاریەكە زێدان ووتی: یاری كۆتایی ئەم وەرزە ئەنجام دەدەین بەرامبەر یانەیەكی سەختی وەك ڤیاڕیاڵ ، دەبێت بیرمان لای خۆمان بێت.

پێشتر سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەدا كە زێدان بە یاریزانەكانی وتوە كە دوای وەرز ڕیزەكانی یانەكەی جێدەهێڵێت سەبارەت بەوە زیزۆ ووتی: چۆن بە یاریزانەكانم دەڵێم كە دەڕۆم؟ ئایا من هەموو ئەوەی هەوڵی بۆ دەدەین دەیخەمە مەترسیەوە و پێیان دەڵێم من دەڕۆم؟.

هەروەها ووتیشی: لەدەرەوە چییان دەوێت دەتوانن بیڵێن ، بەڵام من هەرگیز ئەو شتانەم بە یاریزانەكانم نەوتوە ، دەبینین لە كۆتایی وەرز چی ڕوودەدات ، ئێستا تەنها بیرمان لای كۆتا یارییە ، ناتوانین باس لە داهاتووی من بكەین ، ئێستا گرنگترین شت كۆتا یارییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button