ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر یەکەی ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید

یاریگا
بەیانی ئەمڕۆ یاریزانەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر گرانادا، بەشداری یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەکەیان کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا راپۆرتی ئامادەکارییەکانی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە کە تۆنی کرووس ناوەڕاستکاری ئەڵمانی دوای ئەوەی دوێنی بەهۆی هەست کردن بە ئازار راهێنانی نەکرد، ئەمڕۆ گەڕایەوە و بێ کێشە راهێنانەکانی ئەنجامدا. لەلایەکی دیکەوە ئالڤارۆ ئۆدریۆزۆلا بەرگریکاری بالی راستیش بەشداری راهێنانەکانی کرد و هەردوو یاریزان بۆ یاری شەوی داهاتوو ئامادەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس، ڤاران، مێندی، کارڤاخال و ڤازکێز بە تەنیا راهێنانەکانیان کرد و هیچ کام لەم یاریزانانە بەشداری یاری شەوی داهاتوو بەرامبەر گرانادا ناکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button