ئینگڵته‌رافه‌ره‌نساگرنگترین

سالای جوانەمەرگ نەیویستووە نانتس جێبهێڵێت و ناچارکراوە!

یاریگا-ئیمیلیانۆ سالا ئەو هێرشبەرەی فڕۆکەکەی کەوتە خوارەوە لە کاتی گواستنەوەی لە نانتسەوە بۆ کاردیف هەرگیز نەیویستووە ئەو گەشتە ئەنجام بدات و رووبکاتە یانە نوێیەکەی.

لە تۆمارێکی دەنگی Whatsappدا کە تازە بڵاوبووەوەتەوە سالا دەڵێت نەیویستووە یانەکەی جێبهێڵێت بەڵام خاوەنی نانتس پارە پەرستەوە و ناچارم رووبکەمە کاردیف.

لەو رووداوەدا سالا و فڕۆکەوانەکە گیانیان لەدەستدا و دواتر لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکرد، بڵاوبوونەوەی ئەو تۆمارە دەنگییە لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا دۆزراوەتەوە و لە تۆمارەکەدا سالا قسەکانی بۆ خزمێکی دەکات و  بە درێژایی رووداوەکانی پێش گواستنەوەکە باس دەکات بەڵام کورتەی قسەکانی ئەمەیە

“شەوی رابردوو قسەم لەگەڵ بریکارەکەم کرد، ئەویش لەگەڵ کوڕی خاوەنی نانتس کۆبووەتەوە و پێیان وتووە کە نانتس دەیەوێت بمفرۆشێت بە کاردیف. ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی گواستنەوەکە ئەنجام بدرێت. لەڕووی وەرزشییە گرێبەستەکەی کاردیف سەرنجراکێشە بەڵام هیچ ئارەزوویەکم نیە لەوێ یاری بکەم. ناشمەوێت خۆم قسە لەگەڵ خاوەنی یانەکە بکەم چونکە توڕە دەبم بیبینم و بێزم لەوە دێتەوە لەبەر ئەوەی پارەیەکی باشی دەست دەکەوێت دەیەوێت بمفرۆشێت”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button