ئه‌وروپائیسپانیا

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كومان پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید

یاریگا-

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید.

وا بڕیارە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 05:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆو میوانداری ئەتلەتیكۆ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 35ی خولی ئیسپانیا.

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كومان پێش یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید:

 ڕووبەڕووبوونەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید؟

– هەردوو یانە باشن ، ئێمەش دەجەنگین وەك یانەكانی دیكە بۆ بردنەوەی نازناوەكە ، ناكرێت بەراوردی نێوان یانەكان بكەیت چونكە شێوازی هەموویان جیاوازە.

بارسێلۆنا لە یاری بەهێز كێشەی هەیە؟

– بێگومان وەك هەر یانەیەك لە وەرزەكەدا كات و ساتی سەختمان هەبووە ، لەو باوەڕەدام خاڵی باشمان بەدەستهێناوە ، یاریەكەی سبەینێ یەكێكە لەو چوار یاریەی كە ماومانە ، پێوویستە لە ڕووی هزرەوە بەهێز بین.

سبەینێ لالیگا یەكلا دەبێتەوە؟

– بڕوا ناكەم ئەنجامی یاریەكەی سبەینێ لالیگا یەكلا بكاتەوە ، دوای ئەوە سێ یاری دەمێنێتەوە ، یاریەكە گرنگە بەڵام یەكلاكەرەوە نیە.

سزای میوانداریەكەی میسی؟

– ئێستا كاتێكی گونجاو نیە بۆ ئەو باسە ، ئێمە لێرەین بۆ باس كردنی یاریەكەی سبەینێ.

یەكەم یاری سوارێزە بەرامبەر بارسێلۆنا؟

– بێگومان یاریەكی سەیر دەبێت بۆ ئەو و بۆ ئێمەش ، ئەو بۆ ماوەیەكی زۆر لێرە بوو ، بەڵام هەمووان هەوڵ دەدەن باشترین بۆ یانەكەی خۆیان پێشكەش بكەن.

بردنەوەی لالیگا،

– ڕای من نەگۆڕاوە ، ئەگەر هەر چوار یاریەكەی ماوە بیبەینەوە ، ئەوا دەبینە پاڵەوان.

فاتی؟

– قسەم لەگەڵی نەكردووە ، هیوادارم بە باشی چارەسەر وەربگرێت ، بەهۆی بێ چانسیەوە دەناڵێنێت و هەندێك شت بە باشی نەڕۆشتن ، هیوادارم لەگەڵمان بێت وەرزی داهاتوو بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە كە بە باشی و بە زووی لە پێكانەكەی چاك بێتەوە.

دیمبلی بەرامبەر ڤالینسیا بەشداری نەكرد ، بڕیارێكی تەكنیكی بوو یان هەستی بە ئازار كردووە؟

– پشتی پێدەبەستم وەك هەر یاریزانێكی دیكە ، لە پێكهاتەی سەرەكی دەبێت یان یەدەگ ئەوە سبەینێ دەبینین ، سبەینێ باشترین پێكهاتە دادەنێین.

گرنگی بە لایەنی هزری زیاتر دەدەیت یان جەستەی؟

– بڕوا ناكەم لایەنێك باشتر بێت لەوی دیكە ، هەر یانەیەك شێوازی خۆی هەیە ، شێوازی ئێمە لەگەل ئەتلەتیكۆ جیاوازە.

شكستەكەی ڕیاڵ لە چامپیۆنسلیگ كاریگەری لەسەر ئێوە دەبێت؟

– بڕوا ناكەم ، ئەوە شتێكە تایبەتە بە خۆیان دەبێت قبوڵی بكەن و بەردەوام بن وەك هەموو یانەیەكی دیكە.

ئەتلەتیكۆ بە هێرشبەری یاری دەكات یان بەرگری؟

– وەك پێشتر ووتم ، پێوویستە بە باشترین شێوە ئامادە بین ، هەموو یانەیەك شێوازی تایبەتی خۆی هەیە.

لەو باوەڕەدایت میسی بمێنێتەوە؟

– چەندین جاری دیكە ووتومە ، باشترین شت بۆ ئێمە مانەوەی میسیە ، ئەوە باشترین ڕێگایە بۆ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ ، چونكە ئەو باشترینی جیهانە.

شایەنی باسە ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشەنگی لالیگای گرتووە بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە 34 یاریدا و هەرچی یانە كەتەلۆنییەكە هەیە بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button