ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ریال مەدرید دەستبەرداری ئیسکۆ دەبێت و شوێنگرەوەشی ناوێت

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئامادەیە هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئیسکۆ ناوەڕاستکاری یانەکەی بێت و چاوەڕێ ئۆفەرەکانی ئەو یاریزانە دەکات.

کەناڵی ABCی ئیسپانی بڵاویکردەوە شایانەکان ئامادەن دەستبەرداری ناوەڕاستکاری یانەکەیان بن و لە بەرامبەردا هیچ یاریزانێکیش وەکو شوێنگرەوەی ناگوازنەوە، چونکە ئەوان لەو بڕوایەدان لە هێلی ناوەڕاست پێویستیان بە هیچ یاریزانێکی دیکە نیە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یانەیەک بەفەرمی داوای ئەو یاریزانەی نەکردووە و نرخی دەستبەردار بونیش نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی رۆما بۆ وەرزی داهاتوو لەلایەن خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگاڵی، ئەو راهێنەرە داوای گواستنەوەی ئیسکۆی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button