ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

تۆخێل ئامارێكی مێژوویی تۆماركرد

یاریگا-

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی چێلسی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد.

تۆخێل توانی چێلسی بگەیەنێتە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا دوای بردنەوەیان لە ڕیاڵ مەدرید بە ئەنجامی هەردوو یاری هاتن و چوون سێ گۆل بەرامبەر گۆڵێك.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان تۆماس تۆخێل یەكەم ڕاهێنەرە لە مێژووی ئەو پاڵەوانیەتیەدا بە هەردوو سیستەمی كۆن و نوێ لەگەل دوو یانەی جیاواز لە دوو وەرزی یەك لە دوای یەك بتوانێت بگاتە یاری كۆتایی چامپیۆنسلیگ.

شایەنی باسە وەرزی ڕابردوو تۆخێل توانی پاریس سان جێرمان بگەیەنێتە یاری كۆتایی ، دوای ئەوەی لە یاری كۆتاییدا بەرامبەر بایرن تووشی شكست هاتن.

چێڵسی لە یاری كۆتاییدا ڕووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە بۆ دیاریكردنی ناسنامەی پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button