ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ساری دەڵێت ئەگەر ئەمە مەرجی مانەوەم بێت ئەوا هەر ئێستا یانەکە جێدەهێڵم!

یاریگا- وا دەردەکەوێت ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری چێڵسی تەواو نیگەرانە لەو دەنگۆ و پرسیارانەی سەبارەت بە چارەنووسی دەکرێن، بەتایبەت چارەنووسێک کە دەیبەستنەوە بە ئەنجامی دوای یاریی کۆتایی یۆرۆپالیگەوە.

هەر بۆیە لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە دوێنێ ئەنجامی دا، ڕاهێنەرەکەی بلووز گوتی: “ئەگەر داهاتووم بەند بێت بە ئەنجامی یاری کۆتایی یۆرۆپاوەلیگەوە، ئەوە دەمەوێت هەر ئێستا بڕۆم (یانەکە جێبهێڵم) بە تەنها 10 مانگ کار کردن، ئێستا دەبێت لە 90 خولەکدا هەموو شتێک بکەم؟ ئەوە ڕاست نییە، ڕێگە ڕاستەکە ئەوە نییە. ئیتر تۆ دڵخۆشبیت بە کارکردنم یاخود نا. داهاتووی من چوارشەممەیە (یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ) بۆیە پێویستە لە ئێستادا تەنها بیر لەوە بکەمەوە. من دوو ساڵی بۆندەکەم ماویەتی. پێویستە پێش هەموو شتێک دوای یاریی کۆتایی لەگەڵ یانەکە قسە بکەم، تا بزانم ئایا لەگەڵ من خۆشحاڵن یاخود نا.”

بۆندی ساری لەگەڵ چێڵسی بۆ ماوەی دوو ساڵە، بڕی 5 ملیۆن پاوەند بۆ هەر وەرزێک، لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بۆ سێ وەرز.

بابەتی زیاتر

Back to top button