ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: خاڤی مارتینێنز داهاتووی خۆی لەگەڵ بایرن میونشن یەکلایی کردەوە

یاریگا
خاڤی مارتینێز، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ ناکرێتەوە و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێڵیت.

هەژمارەی فەرمی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بەفەرمی هەواڵی چوونی ناوەڕاستکارە ئیسپانیایەکان لە کۆتایی ئەم وەرزە بڵاوکردەوە، ئەو یاریزانە تەنها ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ باڤارییەکان ماوە و گرێبەستەکەشی نوێ نەکرایەوە و بەناچاری یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیار نیە بۆ وەرزی داهاتو درێسی کام یانە لەبەر دەکات.

مارتنێز لە ساڵی 2012 پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشن کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 266 یاری کرد و بەرهەمەکەشی 14 گۆڵ و 11 ئاسیست بوون.

Back to top button