ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: ئادۆریز گرێبەستەکەی نوێکردەوە

یاریگا
ئاریتز ئادۆریز، هێرشبەری یانەی ئاتلێتیک بلباو گرێبەستەکەی بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێکردەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەکەی هەرێمی باسک بڵاویکردەوە گرێبەستی هێرشبەری یانەکەیان تاوەکو کۆتایی وەرزی 2019-2020 نوێکرایەوە و ئەم یاریزانە وەرزی داهاتووش لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

ئادۆریز 11 وەرزە یاری بۆ ئاتلێتیک بلباو دەکات و لەو ماوەیەدا توانیویەتی 171 گۆڵ بۆ یانەکەی بکات و شەشەم گۆڵکاری مێژوویی ئەو یانەیە.

Back to top button