ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

کۆنتی 9 ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسی وەردەگرێت

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی ئینگڵاند تەواوی موچەکەی لە یانە لەندەنیەکە وەردەگرێت.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردەوە، راهێنەری ئیتاڵی دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی بلوز، سکاڵای لە دژی ئەم یانەیە تۆمار کرد و داوای تەواوی موچەی لە یانەکە کرد و دواتر دادگای وەرزشی ئینگڵاند لە سوودی ئەو راهێنەرە بریاریداو و پێویستە ئەم یانەیە بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەکو موچەکەی پێ بدات.

کۆنتی لە کاتێکدا لە پۆستی راهێنەرایەت چێڵسی دوور خرایەوە، ساڵێک لە گرێبەستەکەی مابوو و بە پێ یاسا ئەو راهێنەرانەی لە پۆستەکانیان دوور دەخرێنەوە، دەتوانن داوای هەموو ئەو موچەی لە گرێبەستەکەیان ماوە بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button