ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا پەیوەندی بە چاڤی کردووە

یاریگا-
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەم دواییە پەیوەندی بە چاڤی هێرناندێز راهێنەری کەتەلۆنی یانەی سەدی قەتەریەوە کردووە و داوای لێکردووە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە.

کەناڵی Cuatroـی ئیسپانیا بڵاویکردووە سەرۆکەکەی بلاوگرانا هیچ هیوایەکی بە رۆناڵد کومان راهێنەری یانەکەی نیە، بۆیە داوای لە یاریزانی پێشووی یانەکەی و راهێنەری یانەی سەدی قەتەری کردووە چاوەڕێ بکات و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکاتەوە، بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لکە ئەگەری بەدەست نەهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بارسا دوور بخرێتەوە.

ئەم دەنگۆیە لەکاتێکدایە دوای هەڵبژاردنی لاپۆرتا وەکو سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، ناوبروا رایگەیاند پاڵپشتی راهێنەری یانەکەی دەکات و وەرزی داهاتووش لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button