ئیسپانیا

کومان بۆ یاریەکەی ڤالێنسیا و ئەتڵەتیکۆ لە شوێنی ڕاهێنەرایەتی نابێت

یاریگا- ڕۆناڵد کومانی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بۆ دوو یاریی داهاتوویان ناتوانێت لە شوێنی هەمیشەیی راهێنەرایەتی خۆی ببینێتەوه.

ئەمشەو لە هەفتەی 33ی خولەکە گرانادا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بارسێلۆنای خاوەنماڵی تووشی شکست کرد و لە ئەنجامی کاردانەوەکانیدا، ڕاهێنەرەکەی بارسا لەلایەن ناوبژیوانەوە کارتی سووری بە ڕوودا بەرز کرایەوە لە خولەکی 65ی یارییەکە.

وەک ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیش بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆی ئەو کارتە سوورەوە کومان بێ بەش دەبێت لە شوێنی ئاسایی ڕاهێنەران بۆ هەردوو یاریی داهاتوویان کە بەرامبەر ڤالێنسیا و ئەتەڵەتیکۆ مەدرید دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button