ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان: سبەی دازانن رامۆس لە پێکهاتەیە یان نە

یاریگا-
زینەدین زیدان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا باسی لە گەڕانەوەی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەکەی کرد.

راهێنەرەکەی شایانەکان سەبارەت بە یاری داهاتوو گووتی ” بەهەموو شێوەیەک بۆ ئەم یارییە ئامادەین و دەمانەوێت تاوەکو دواگەڕ بەردەوام بین لەسەر بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی لالیگا. رامۆس بەم دواییە بەتەواوەتی راهێنانی کردووە و لەگەڵ ئێمە دەبێت، بەڵام دەبێت تاوەکو سبەی چاوەڕێ بکەن بۆ ئەوەی بزانن لە پێکهاتەدا دەبێت یان نە. سەبارەت بە مارسێلۆش دەمەوێت بڵێم ئەو بەهۆی بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی شاری مەدرید بۆ یاری چوار شەمەی داهاتوو لەگەڵ ئێمە نابێت، مێندی ئەویش تاوەکو ئێستا هەندێ کێشەی هەیە و دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی روو دەدات ”.

ریال مەدرید سبەی شەممە لە گەڕی 34ـی لالیگا لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ئۆساسۆنا دەکات، شایانەکان بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پلەی دووەمی ریزبەندیان گرتووە، ئۆساسۆناش 40 خاڵی هەیە و لە پلەی یازدەهەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button