ئه‌وروپائینگلتەرا

کەین هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت

یاریگا
هاری کەین، گۆڵکاری ئینگلیزی یانەی تۆتێنهام بریاری کۆتایی خۆیداوە و دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگەوە بکات.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاشكرای کردووە، گۆڵکارەکەی سپێرز بەم دواییە بە چەند هاوڕێیەکی نزیکی گوتووە، دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت، چونکە ئامانجی ئەوەیە لە داهاتوو ناسناو بەدەست بێنیت، بۆ ئەم مەبەستەش بریاریداوە پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگەوە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو یانەیەی ئاشکرا نەکردووە.

هاری کەین هاوینی ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و یانەکەشی ئامادەیە بەرامبەر 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button