ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ

کۆمەڵێک یاریزانی ریال مەدرید بەشداری یاری سبەی ناکەن

یاریگا
ریال مەدرید لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ شەوی داهاتوو میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات و بۆ ئەم یارییەش کۆمەڵێک یاریزانی ئەم یانەیە بەهۆی پێکان بەشداری ناکەن.

زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر بلوز رایگەیاند تۆنی کروس بەتەواوەتی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە دەبێت، بەڵام فێرلاند مێندی بەرگریکار تاوەکو ئێستا هەست بەئازار دەکات، بۆیە بەشداری ئەو یارییە ناکات، سەبارەت بە ئێدین هازادریش گووتی کە یاری رابردوو دوای چەند خولەکێک بەشداری کردن توانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەربۆیە بۆ ئەم یارییەش ئامادە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە هەر یەکە لە سێرخیۆ رامۆس و لوکاس ڤازکێز بەهۆی پێکان و هەروەها و فێدریکۆ ڤالڤێردی بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئەم یارییەش بەردەست نابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button