ئه‌وروپائیسپانیا

وادەی گەڕانەوەی رامۆس بۆ راهێنانەکان ئاشکرا دەبێت

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ماوەیەکە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، لە یاریگاکان دوورکەوتووەتەوە و چاوەڕێش دەکرێت هەفتەی داهاتوو راهێنانەکانی دەست پێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی ئیسپانیا بڵایکردەوە، سەرکردەکەی مێرنگی دوای ئەو پێکانەی لە ریزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی بوو، ناچار بوو نەشتەرگەری بکات و ماوەیەک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە و چاوەڕێش دەکرێت ئەو یاریزانە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی بکاتەوە، کە ماوەیەکە راهێنانەکانی بە تەنهایی دەست پێکردووە.

رامۆس ئەم وەرزە بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، لە نۆ یاری یانەکەی دابڕاوە و زینەدین زیدانی راهێنەری یانەکەشی رایگەیاندووە نایەوێت پەلە لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانەی بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button