ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

یۆڤێنتۆس بیر لە گۆڕینەوە لەگەڵ ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەکاتەوە

یاریگا
بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە، یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا ئەستەمە بتوانێت هاوینی داهاتوو هیچ یاریزانێک بکڕێت، بۆیە ئەوان بیر لەوە دەکەنەوە گۆڕینەوە لەگەڵ چەند یانەیەک بکەن.

رۆژنامەی توتۆسپۆرتی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، بیانکۆنێری ئامادەیە بەرامبەر گواستنەوەی عوسمان دێمبلی و سێرخیۆ بۆسکێتس لە یانەی بارسێلۆنا، پاولۆ دیبالا و هەروەها لیۆناردۆ بۆنوچی پێشکەشی ئەو یانەیە بکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە گفتوگۆکان لە نێوان هەردوو یانە دەست پێ بکرێن.

لەلایەکی دیکەوە ئەو یانەیە بیر لە گواستنەوەی ئیسکۆ و مارسێلۆ و ئاسینسیۆ لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دەکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن لە پێناو گواستنەوەی ئەم سێ یاریزانە، رۆدریگۆ بێنتاکۆر، ئالێکس ساندرۆ پێشکەشی شایانەکان بکەن.

Back to top button