یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ بیتس.
ئەمڕۆ شەممە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری ڕیاڵ بیتس دەكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 32ی خولی ئیسپانیا.
ڕیال مەدرید بۆ ئەم یاریە تواناكانی ئیدین هازاردی بەلجیكی بۆ گەڕاوەتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ بیتس بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:
گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا
هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، ڤاران ، ناچۆ ، مارسێلۆ
هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، بلانكۆ ، ئیسكۆ
هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس.
ڕیال مەدرید لە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانی دێت بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ و بە جیاوازی سێ خال لە دوای ئەتلەتیكۆی پێشەنگەوە دێت.