ئه‌وروپائیتاڵیا

یەكەم لێدوانی ئیبراهیمۆڤیچ دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ میلان

یاریگا-

یەكەم لێدوانی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دوای نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی.

دوێنێ میلان گرێبەستی هێرشبەری یانەكەی بۆ وەرزێكی دیكە نوێ كردەوە.

لە لێدوانیدا بئ كەناڵی میلان سوڵتان ووتی: هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەم ، چاوەڕوانی ئەم ڕۆژەم دەكرد ، ئێستا من سالێكی دیكەش لێرە دەمێنمەوە ، ئەوە زۆر گرنگە بۆ من.

هەروەها ووتیشی: هەموو كات یاركردن بۆ میلان ئەوەیە لە مالی خۆتدا بیت ، زۆر دلخۆشم ، حەز بە شێوازی مامەلەكردنی یانەكە و هەموو ئەو كەسانەی لێرە كار دەكەن دەكەم.

هێرشبەرە 39 ساڵانەكە بەردەوام بوو ووتی: بەڕاستی میلان وەك ماڵی خۆم وایە، ئەگەر بتوانم و بەدەست من بێت تا كۆتایی ژیانم لێرە بمێنمەوە ئەوا بێ دوو دڵی ئەوە دەكەم.

لە كۆتایشدا ووتی: كاركردن لەگەل بیۆلی ئاسانە ، ئەو ڕاهێنەرێكی نایابە بەهرە و لێهاتووی زۆری هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button