ئه‌ڵمانیا

شاڵکێ ماڵئاوایی لە بۆندزلیگا کرد

یاریگا-یانەی شاڵکێی ئەڵمانی بەفەرمی دابەزی بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئەڵمانیا.

ئەو یانەیەی بەر لە تەنها دوو وەرز لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکاندا بوو، لە ٣٠ یاری ئەم وەرزەدا تەنها دوو بردنەوەی تۆمارکرد.

شاڵكێ لەدوای ٣٠ یاری،  تووشی ٢١ شکست هات لەگەڵ ٧ بەرامبەربوون و ٢ بردنەوەدا. هەر لە سەرەتای وەرزەوە لە خوارەوەی ریزبەندی خولەکەدایە بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ یانەکانی دیکە، بە جۆرێک ١٣ خاڵ لەدوای کۆڵنی پلە ١٧دایە.

یانە مێژووییەکەی ئەڵمانیا کۆتا جار کە دابەزی بۆ پلە دوو بەر لە ٣٣ ساڵ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button