ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

هالاند هەنگاوێکی دیکە لە یانەیەکی ئیسپانی نزیک دەبێتەوە

یاریگا
ئێرلینگ هالاند، گۆڵکاری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا بە فۆلۆ کردنی هەژماری فەرمی لیۆنێل میسی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام. گومانەکانی بۆ پەیوەندی کردن بە یانە کەتەلۆنیەکە بەهێزتر کردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە کە گۆڵکارە لاوەکەی زەردەواڵەکان، دوو رۆژ پێش یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان بارسێلۆنا و ئاتلێتیک بلباو، فۆلۆوی هەژماری فەرمی گۆڵکاری مێژوویی بلاوگرانای کردووە، ئەمەش بە مانای ئەوە دێت کە ئەو یاریزانە لە ئێستاوە پەیوەندیەکانی لەگەڵ یاریزانانی ئەو یانەیە دەست پێکردووە و چاوەڕێش دەکرێت لە نێوان ئەو یانانەی رکابەری گواستنەوەی دەکەن، بارسا هەڵبژێرێت.

چەندە هەفتەیەک لەمەوبەر بەرێوەبەری کارەکانی ئێرلینگ هالاند و باوکی پێکەوە سەردانی چەند یانەیەکیان کردووە، بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەبارەی داهاتووی ئەو یاریزانە و یەکێک لەو یانانەس بارسێلۆنا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button