ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

داهاتووی بەیل یەکلایی کراوەتەوە

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی تۆتێنهامی ئینگلیزی کە بە شێوەی خواستن لەو یانەیە یاری دەکات، وەرزی داهاتوو ناتوانێت بگەڕێتەوە یانەی ریال مەدرید و پێویستە لە ئێستاوە بیر لە داهاتووی خۆی بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە کە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدرید، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی وێلزی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە، بۆ وەرزی داهاتوو دەبێت یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە، چونکە هیچ شوێنێکی لە یانەکەی نابێتەوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە ئەو یاریزانە چەند جارێک رایگەیاندووە، دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ سپێرز، دەیەوێت بگەڕێتەوە مەدرید و یاری بۆ یانەکەی بکاتەوە.

گاریس بەیل بۆ ماوەی وەرزێک و بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە تۆتێنهامەوە کردووە و ئەستەمە یانەکەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە ناچارە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button