ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ڤاڵڤێردی باسی دەنگۆی کڕینی گریزمان دەکات

یاریگا-

ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەنگۆی هاتنی ئەنتوان گریزمان رەتناکاتەوە هەرچەندە دەڵێت هێشتا دڵنیانین.

گریزمان رۆیشتنی لە ریزەکانی ئەتڵەتیکۆ راگەیاند و بارسا نزیکترین یانەیە لەو یاریزانە، کاتێک پرسیاری ئەو پرسە لە ئێرنیستۆ کرا وتی “باسی یاریزانێک ناکەم کە هێشتا لە تیمەکەی ئێمە نیە، دەکرێت بێت بۆ ئێرە و دەکرێت نەیەت بۆ ئێرە، ئەمە دروستە بۆ هەموو یانەیەکی دیکە.ئەو یاریزانێکی گەورەیە و ئەوە گومانی تێدانیە بەڵام  ئایا دەچیت لەسەرجەم یانەکان بپرسیت کە گریزمان دەکڕن؟!

ڤاڵڤێردی ئەم وەرزەی بە سەرکەوتوو لە قەڵەمدا و وتی “بەدڵنیاییەوە وەرزێکی باش بوو، بە سێ یاری پیش کۆتایی وەرز خولی ئیسپانیمان بردەوە، لە پاڵ جامی سوپەر و هەروەها گەیشتووینەتە یاری کۆتایی جامی شا بەڵام دۆڕانەکەی خولی پاڵەوانەکان قورس بوو چونکە ئێمە تیمێک نین بە دۆڕان راهاتبین”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button