ئیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو

یاریگا- 

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو لە جامی شای ئیسپانیا.

ئەمڕۆ كاتژمێر 10:30 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا و ئەتلەتیك بلباو لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ڕوووبەڕووی یەك دەبنەوە ، لە یاریگای لا كارتوخا لە سێڤییا.

بارسێلۆنا هەوڵی بەدەستهێنانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا دەدات لە پێناو لە بیر كردنی شكستەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، پیكێ ، لینگلێت

هێڵی ناوەند: دیست ، بۆسكێتس ، دی یۆنگ ، پیدری ، ئەلبا

هێڵی هێرشبردن: میسی ، گریزمان

بابەتی زیاتر

Back to top button