ئه‌ڵمانیائه‌وروپافه‌ره‌نسا

شەش یاریزانی پاریس و بایرن مەترسی دوورخستنەوەیان لەسەرە

یاریگا
ئەمشەو هەردوو یانەی پاریس سانجێرمان و بایرن میونشن، لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و شەش یاریزانی ئەو دوو یانەیە بە وەرگرتنی کارتی زەرد، لە یاری قۆناخی پێش کۆتایی بێ بەش دەبن.

لە یانەی پاریس سانجێرمان کە ئەمشەو میوانداری یارییەکەیە، نێیمار داسیلڤا کە پێشتر دوو کارتی زەردی وەرگرتووە، ئەگەر بێتو لەم یارییەش کارتێکی زەردی پێ بدرێت، ئەو کات یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات، هەروەها هەر یەکە لە ڤێراتی و ئیدریسا گۆیێ بە هەمان شێوە دوو کارتی زەردیان هەیە و ئەوانیش بە وەرگرتنی کارتێکی دیکە لە یاری داهاتوو بێ بەش دەبن، ئەگەر یانەکەیان بگاتە ئەم قۆناخە.

لە یانەی بایرن میونشنیش هەر یەکە لە جیرۆم بواتێنگ، لوکاس هێرنادێز و جۆشوا کیمیچ بە هەمان شێوە دوو کارتی زەردیان هەیە و بە وەرگرتنی کارتێکی دیکەی زەرد، ئەو کات لە یاری چوونی قۆناخی پێش کۆتایی بێ بەش دەبن، ئەگەر یانەکەیان بگاتە ئەم قۆناخە.

Back to top button