ئینگلتەرا

ژمارە سەرسوڕهێنەرەکانی لیدز یونایتد لەگەڵ مارسێلۆ بێڵسا

یاریگا-دوێنێ یانەی لیدز یونایتد لە یارییەکی شۆکهێنەردا شکستییان بە مانچێستەر سیتی هێنا، ئەوەش  کۆمەڵیک ژمارەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.

تیمەکەی مارسێلۆ بێڵسا، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی هیچ ئەستێرەیەکی دیار نیە، تەنها چوار خاڵ  لە گەیشتن بە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان دوورن، لە کاتێکدا پارساڵ لە پلە یەکەوە سەرکەوتن بۆ پریمەرلیگ.

لیدز لەم وەرزەدا ژمارەی بردنەوەکانی یەکسانە بەهەمان ژمارەی بردنەوەکانی  تۆتنهام بە ١٤ بردنەوە و تەنها یەک بردنەوەی لە لیڤەرپوول کەمترە.

یانەکەی بێڵسا ٤٩ گۆڵی تۆمارکردووە لەم وەرزەدا، ئەوەش ٩ گۆڵی لە ئارسناڵ زیاترە و تەنها یەک گۆڵ کەمتریان لە چێڵسی هەیە.

یارییەکانی  دواتری لیدز تاقیکردنەوەی  راستەقینە دەبن بۆ ئەو یانەیە و لە چوار گەڕی داهاتوودا رووبەرووی لیڤەرپوول، مانچێستەر یونایتد، برایتۆن و تۆتنهام دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button