یاریگا

ماوەی دوورکەوتنەوەی سوارێز ڕاگەیەندرا

یاریگا- لە کاتێکی هەستیاردا یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بێ بەش دەبێت لە تواناکانی لویس سوارێزی گۆڵکاری.

هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە ڕاهێنانەکانی دوێنێی یانەکەی تووشی پێکان هات و بە ناچاری دەستی هەڵگرت لە تەواوکردنی کە دواتر ڕۆخی بلانکۆس ڕایگەیاند ئەو یاریزانە تووشی ئازار هاتووە لە ماسوولکەکانی لاقیدا.

ئەمڕۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە کە لۆزیتۆ بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یارییکردن دوو دەکەوێتەوە، ئەوەش واتا جگە لە یارییەکە دوو سبەی بەرامبەر ڕیاڵ بێتیس بە هۆی راگیرانەوە، لە یارییەکانی ئیبار، ویسکا و ئەتڵەتیک بیڵباو بێ بەش دەبێت و هیوای گەورەی گەڕانەوەیەتی بۆ یاریییە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا لە 5ی مانگی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button