ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بریکارەکەی ئینسینی لەگەڵ میلان کۆبووەتەوە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان دەیەوێت لاورێنزۆ ئینسینی ئەستێرەی ناپۆلی بگوازێتەوە ریزەکانی.

کاپتنەکەی ناپۆلی لەم وەرزەدا ١٥ گۆڵی لە ٢٦ یاریدا تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکراوەتەوە کە ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ڤینچێنزۆ پیساکان بریکاری ئەو یاریزانە لەگەڵ بەرپرسانی ئەیسی میلان کۆبووەتەوە، ئەمەش جگە لە ئەگەری گواستنەوەکە، بۆ فشارخستنە سەر ناپۆلییە تاوەکو ئەگەر مایەوە بە مەرجەکانی ئەو یاریزانە رازیببنن.

ئینسینی تەمەنی ٢٩ ساڵە و  دەرچووی ئەکادیمیای ناپۆلییە و تا ئێستا ٣٨٨ یاری بۆ ناپۆلی ئەنجامداوە و ١٠٥ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button