چامپیۆنزلیگ

ئاگاتان لە زیدان بێت..!

یاریگا- 

زۆر جار دەوترێت بەشێکی شکستەکان لە ئەستۆی راهێنەرەکانە، بەڵام ئەمە بۆ زێدان نابێت، ئەگەر بەرامبەر لیڤەرپوڵ ماڵئاواییان کرد هیچ رەخنەیەک بۆ راهێنەرە فەرەنسەیەکە نابێت.

ئەوەی زێدان بەم یاریزانانە پێشکەشی کردوە، هیچ راهێنەرێک نیە لە ئێستای تۆپی پێدا بتوانێت لەوە زیاتر بکات، گواردیۆلا و کلۆپ و مۆرینیۆ و هانسی فلیک یان هەر ناوێکیتر سەیربکەیت، ئەستەمە ئەوەی زیدانیان زیاتر پێ بکرێت، هیچ لە گەورەیی و باشی راهێنەرەکانیتر کەم ناکەمەوە، بەڵام هیچیان بەبێ بۆند و بەو ژمارە کەمەی یاریزانەوە ناتوانن ئەو ئاستە پێشەکەش بکەن.

بۆ نمونە کلۆپ یەکێکە لەباشترین راهێنەرەکان و زۆر سەرسامم پێی، لە هێڵی پێشەوە مانی و سەڵاح و فیرمینیۆی هەیە و جۆتا لەسەر کورسی یەدەگە، کە دەتوانین وەکو هێرشبەری سوپەر ناویان بێنین، زێدان بەس کەریم بنزیمەی هەیە!

لە ناوەڕاست فابینیۆ و هندەرسۆن و کیتا و وایناڵدم و ئەلکانتارا و میلنەر و چامبەرلین و کورت جۆنس و شاکیری .. لە ریاڵ مەدرید هەرچۆنێک سەیری دەکەین کروز و مۆدریچ و کاسیمیرۆیە، ڤالڤێردی و ئیسکۆ ، واتە ناوەڕاستەکانی لیڤەرپوڵ دوو هێندەی ئەوانە ریاڵ مەدریدن، دەتوانن بە تیپی تریش بەراوردی بکەن وەکو مان سیتی!!

لەبەرگریش بە هەمان شێوەیە، کاتێک لیڤەرپوڵ یاریزانەکانی توشی پێکان بوون، بۆندیان لەگەڵ یاریزانیتر کرد، بەڵام لە ریاڵ مەدرید هەر یاریزان دەفرۆشن.

فرۆشتنی یاریزانی لاوو ئەنجام نەدانی بۆند لە رابردودا سیاسەتی پێرێزبوو، ئەوەی تیپەکەی بەباشی هێشتەوە تەنها زیدان بوو، کۆتایی وەرز ئەم راهێنەرە بڕوات هەر کەسێکیتربێت بە ٣ گرێبەستیش هەمان ئەنجامی زیدانی بۆ بەدەست نایەت.

رەخنەگرتن لە زیدان بەوەی شێوازی دیاریکراوەی خۆی نیە یان پلانەکەی هێرشبەری نیە لۆژیکی تیانیە، چونکە دروستکردنی شێوازی هێرشبەری و یاری جوان لەم سەردەمەدا چۆن دەکرێ؟ گواردیۆلا لە سیتی یان کلۆپ لە لیڤەرپوڵ چۆن کردویانە؟ بێگومان بە پشتگیری ئیدارەی یانەکانیان و گرێبەستی گەورە، لە ریاڵ مەدرید ئەوە بۆ زیدان نەکراوە.

لە کۆتاییدا بیرتان دەخەمەوە لەکاتی دۆڕاندنی ریاڵ مەدریددا لە چامپیۆنس لیگ زیدان بە تاوانبار دامەنێن!! ئەگەر هاوڕاشمنیت، دوای رۆیشتنی زیدان ریاڵ مەدرید دەبینینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button