چامپیۆنزلیگ

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول

یاریگا-

زەینەدین زێدانی فەڕەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ سێشەممە لە یاریگای ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ ڕیاڵ مەدرید میوانداری لیڤەرپول بكات لە میانەی یاری چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

زێدان بۆ ئەو یاریە تواناكانی ڤالڤێردی بۆ گەڕاوەتەوە و هەریەك لە هازارد و ڕامۆس و كارڤاخال لە لیستەكەدا نین.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر لیڤەرپول:

كۆرتوا ، لۆنین ، ئەلتۆبی ، میلیتاو ، ڤاران ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ، میندی ، مارسێلۆ ، كرۆس ، مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، ئیسكۆ ئاریباس ، بێنزیما ، ئەسینسیۆ ، ڤاسكێز ، ڤینیسیۆس ، ماریانۆ ، ڕۆدریگۆ.

شایەنی باسە ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەیان لە ئەتلانتا گەشتنە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button