ئیسپانیا

میسی و دی یۆنگ هەڕەشەی ئامادەنەبوونیان لە كلاسیكۆ لەسەرە

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و فرانكی دی یۆنگی هۆڵەندی هەڕەشەی ئامادەنەبوونیان لە كلاسیكۆ لەسەرە.

ئەمشەو كاتژمێر 10 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤایادۆلید دەكات، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 29ی خولی ئیسپانی.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكرد لەم یاریەدا میسی و دی یۆنگ هەڕەشەی ئامادەنەبوونیان لە كلاسیكۆ لەسەرە و لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی زەرد ئەوا ناتوانن لە یاری داهاتووی یانەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەشدار بن.

هەردوو یاریزان چوار كارتی زەردیان هەیە و لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی زەردی دیكە ئەوا دەبێتە پێنج كارت و لە یاری دواتر ناتوانن بەشدار بن.

وابڕیارە شەممەی داهاتوو لە كلاسیكۆی چارەنوسساز ڕیاڵ مەدرید میوانداری بارسێلۆنا بكات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 30ی لالیگای ئیسپانیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button