ئه‌وروپائیسپانیا

کاسیاس وازهێنانی لە یاریکردن رانەگەیاندووە

یاریگا
ئەمڕۆ چەند سەرچاوەیەک بڵاویان کردۆتەوە ئیكەر کاسیاسی گۆڵپارێزی ئیسپانی بە یەکجاری وازی لە یاریکرد هێناوە، بەڵام ئەم گۆڵپارێزە هیچ قسەیەکی وای نەکردووە.

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن، گۆڵپارێزە ئیسپانیەکە تاوەکو ئەم ساتە لە هیچ ئەژمارەیەکی فەرمی خۆی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵەکەی پشت راست نەکردۆتەوە، بۆیە زۆربەی سەرچاوەکان ئەم هەواڵە رەتدەکەنەوە.

کاسیاس مانگی رابردوو بە هۆی جەلتەی دڵ ماوەیەکە لە یاریگاکان دوور کەوتۆتەوە و تاوەکو ئێستاش چارەنوسی یەکلا نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button