ئینگلتەرا

تۆتنهام هاری کین بە یانە ئینگلیزییەکان نافرۆشێت

یاریگا- یانەی تۆتنهام بەربەستەکانی بەردەم ڕۆشتنی هاری کینی قورستر کرد.

ماوەیەکە دەنگۆی زۆر هەیە کە گۆڵکارەی سپێرس یانەکەی جێ بهێڵێت و لەپێناو نازناوە گەورەکان وێستگەیەکیتر تاقی بکاتەوە.

ڕۆژنامەی سەنی ئینگلیزی بڵاوی کردۆتەوە کە هاری کین بۆ وەرزی داهاتوو لە تۆتنهام دەمێنێتەوە و یانەکەشی ڕەتی دەکاتەوە بیفرۆشێتە هیچ کام لە یانە ئینگلیزییەکان.

هاوکات بۆ یانەکانی دەرەوەی پریمەرلیگیش، کارگێڕی سپێرس نرخی 175 ملیۆن پاوەندی خستۆتە سەر هێرشبەرەکەی.

ڕاپۆرتەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو باس لەوە دەکەن مانچستەی یونایتد لە کڕینی ئەو یاریزانە دەچێتە پێشەوە و، یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆناش لەو ناوە دیارانەن کە وەک وێستگەی داهاتووی باسیان لێوە دەکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button