یاریگا

باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ مانگی ڕابردوو دیاری کرا

Korek Telecom

یاریگا- بە فەرمی باشترین ڕاهێنەری پریمەرلیگ بۆ مانگی ڕابردوو دەستنیشانکرا.

تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی توانی ببێتە براوەی کێبڕکێکە دوای ئەوەی لەو مانگەدا سێ یاری ئەنجام دا و هیچ یارییەکی نەدۆڕاند.

بلووز توانی له لیڤەرپوول و ئیڤەرتۆن بباتەوە و بەرامبەر لیدز یونایتدیش یەکسانبێت.

بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن توخێلەوە وەک دووەم ڕاهێنەری ئەڵمانی، دوای بەڕێ کردنی تەنها دوو مانگی تەواو لە بەڕێوەبردنی ڕاهێنەرایەتی بلووز هات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!