ئه‌وروپائیسپانیا

باوکی هالاند و رایۆلا ئێستا لە مەدریدن

یاریگا
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ باوکی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا و مینۆ رایۆلا بەڕێوەبەری کارەکانی بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا گەشتی ئەم شارەیان کرد، ئێستا لە شاری مەدریدن و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دەکەن.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی نوێنەرەکانی هێرشبەرە لاوەکەی دۆرتمۆند گەشتی شاری بارسێلۆنایان کرد، دوای کۆتایی هاتنی دانیشتنەکەیان لەگەڵ خوان لاپۆرتا سەرۆکی بلاوگرانا، ئێستا لە شاری مەدریدن و بریارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو یانەیەش سەبارەت بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆ بکەن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، مینۆ رایۆلا دەیەوێت لەگەڵ تەواوی ئەو پێنج یانەیەی کە پەیوەندیەکی باشیانی لەگەڵ هەیە، سەبارەت بە گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند گفتوگۆ بکات و یانە ئەڵمانیەکەش ئامادەنیە کەمتر لە 180 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button