ئیسپانیا

وادەی پێشكەشكردنی ئۆفەرێك لە لایەن لاپۆرتاوە بۆ ڕازیكردنی میسی

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئەوەیان ئاشكرا كرد خوان لاپۆرتای سەرۆكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە ئامادەكاریدایە بۆ پێشكەشكردنی ئۆفەرێك بۆ ڕازیكردنی مانەوەی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەكە.

گرێبەستەكەی میسی لەگەل بارسێلۆنا لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت و تا ئێستا گرێبەستەكەی نوێ نەكردووەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی كەنال سێی كەتەلۆنیا بێگومان لاپۆرتا ئۆفەرێك پێشكەش بە میسی دەكات بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی بە ڕەچاوكردنی قەیرانە داراییەكانی یانەكە.

هەروەها ئەوەشیان ئاشكرا كرد لە ماوەی چەند هەفتەیەكی داهاتوودا لاپۆرتا ئۆفەرەكەی پێشكەش بە ئەستێرە ئەرجەنتینیەكە دەكات.

هەروەها لەپاڵ لیۆنێل میسی سەرۆكی بلاوگرانا دەیەوێت گرێبەستەكەی عوسمان دیمبلیش نوێ بكاتەوە كە لە ساڵی 2022 بەسەردەچێت ، چونكە هەردوو یاریزان بە كۆڵەكەی سەرەكی پلانەكانی بارسێلۆنا دادەنێت لە داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button